بەهۆی پەتای سکچوون و ڕشانەوەوە لە سلێمانی کەسێکی تر گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی حوزەیران لە شاری سلێمانی بەهۆی پەتای سکچوون و ڕشانەوە کەسێکی تر کۆچی دوایکرد.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، یادگار ئیبراهیم، لێپرسراوی هێزی چاکسازیی گەورانی سلێمانی رایگەیاند "زیندانییەکە چوار رۆژ بوو بەهۆی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو؛ ئێوارەی دوێنێ کۆچی دوایی کرد".

کۆچکردنی ئەو زیندانییە لەلایەن یادگار ئیبراهیمەوە گەڕێندرایەوە بۆ سست بوونی گورچیلەکانی.

 

ئەو زیندانییە بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ١٥ ساڵ زیندانیکردنیەو خەڵکی کەڵەکچییە.



PM:12:48:19/06/2022