وێنە.. بەهۆی لەناو بردنی سەوزە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانی شەڕ دروست بوو

لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی هەڵمەتی لەناوبردنی سەوزە لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەستیپێکرد.

ئەمرۆ یەک شەممە ١٩ی حوزەیران،  لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی هەڵمەتی لەناوبردنی سەوزە لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە ئەنجامدرا، بە پاساوی ئەوەی ئەو سەوزانە بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن و هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سكچوونن.

لەبەرامبەردا خاوەن كێڵگەی سەوزەكان هەوڵی ڕێگریانكرد لە هەڵمەتەكە و بەو هۆیەوە شەڕ لەنێوان خاوەن كێڵگەكان و لیژنەكانی قائیمقامیەت دروستبوو.



PM:01:17:19/06/2022