ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵەوە، لە سنوورى قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەک کوژرا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی شەڕەکەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون و یەکێک لەوکەسانەش کە گەنجێک بووە لەنەخۆشخانەی شاری سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و سەرجەم بریندارەکانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی شارن و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.