وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراكێكی دیكە دابین دەكات

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكانیان بۆ دابەشكردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراك تەواو بووە و بەردەوامیشن لە تەواوكردنی دابەشكردنی سەبەتەی چوارەم.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییەكانی بۆ خستنە بازاڕی پێنجەمین سەبەتەی خۆراك تەواوكردووە، هاوكات بەردەوامە لە تەواوكردنی پرۆسێسكردنی سەبەتەی چوارەم.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتوودا سەبەتەی پێنجەم دەخرێتە بازاڕەوە، دوای تەواوكردنی ئامادەكارییە كارگێڕی و لۆجستیكییەكان.





PM:10:36:19/06/2022