ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه، كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له هاوینەهەواری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكابوو.
ڕاگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دواى چوار رۆژ گەڕان و پشكنين بە درێژايی ڕووبارى گەلى على بەگ، ئەمرۆ دووشەممە تيمەكانمان له مەلەوانى بە هاوكارى كەسوكارى توانرا تەرمى هاووڵاتى (مسته‌فا ڕزگار شيخ محه‌مه‌د) بدۆزرێته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، ته‌رمی مسته‌فا دوو كیلۆمه‌تر له شوێنى خنكانى له ڕووبارى گەلى على بەگ دۆزرایه‌وه.