بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای (كۆلێرا)، سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای (كۆلێرا) سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگیراوە".
لە ڕاگەیانراوەكەدا ئەوەش هاتووە" ئەو بڕیارە لە پێناو لەبەر پاراستنی گیانی سەردانیكەران و ڕاگیراوان دەركراوە".
ماوەی چەند هەفتەیەكە نەخۆشی سكچون و ڕشانەوە و كۆلێرا لە هەرێمی كوردستان بڵاوبۆتەوە، ڕۆژانە چەندین کەس داغڵی نەخۆشخانەكان دەكرێن.