نادر روستی وتەبێژی گەشتوگوزاری هەرێمی
کوردستان و بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار دەستلەکارکێشانەوەی خۆی
لە پۆستەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، عهبدولڕەحمان سدیق لە
کۆبوونەوەى ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه ئاماژەى بەوەکرد، "پێویسته
ئێمه هه‌موومان وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون لهههڕهشهوه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت
، چ به هه‌وڵه‌كانی خۆمان بێت یان به هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی
خاوه‌ن ئه‌زموون.
دەقى راگەیەنراوەکە: بەم
شێوەیەی خوارەوە هاتووە:
ڕێكه‌وتی ۲۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، عه‌بدولڕه‌حمان
سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی
پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رانی
فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و نوێنه‌رانی ۱٤وهزارهت و ده‌سته‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ئامادەیبوون، باس لە
وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون کرا.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له
وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ئێمه هه‌موومان وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون
لهههڕهشهوه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت ، چ به هه‌وڵه‌كانی خۆمان بێت یان به هه‌ماهه‌نگیمان
له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یوه‌ست به‌م
باسه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته له ۱ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی
(كۆماری چینی میللی) كرد بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌و پێشنیاز
و ڕاسپاردانه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماده‌ی كردبوو ، هه‌ر یه‌ك له ئاماده‌بووانیش پێشنیازه‌كانیان
خسته ڕوو كه بڕیار وایه گشت پێشنیاز و ڕاسپارده‌كان له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆردی باڵای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی
بكرێت.