شاسوار عەبدولواحید دوو پێشنیار دەكات


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت "دووركەوتنەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق كاریگەری بەرچاوی دەبێت"، لەو رووەشەوە دوو پێشنیاری هەیە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تویتێكدا رایگەیاندووە "هەر پرۆسەیەكی سیاسی لە عێراق بەبێ موقتەدا سەدر تەواو نییە، ئامادەنەبوونی ئەو كاریگەرییەكی بەرچاوی دەبێت".  

ناوبراو وتویەتی "ئێمە پێمانوایە باشترین ڕێگە ئەوەیە كە داوا لە سەدر بكرێت بڕیاری كشانەوەكە پێچەوانە بكاتەوە و پەرلەمانتارەكانی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، یان بچین بەرەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ."  




PM:09:36:21/06/2022