دوای بڵاوبوونەوەی كۆلێرا، روونكردنەوە سەبارەت بە ئاوی سلێمانی دەدرێت


وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێم دڵنیایی سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەی سلێمانی دەدات و دەڵێت، هیچ گرفتێك لە ئاوی خواردنەوەی شارەكەدا نییە، هەمووی خاوێنە و فلتەر كراوە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند "هیچ گرفتێك لە ئاوی خواردنەوەی شارەكەدا نییە، هەموی خاوێنە و فلتەر كراوە، 100% دڵنیاییمان پێدراوە لەو بارەیەوە"، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا كە دەوترا بەهۆی خراپی ئاوەوە هاوڵاتیان تووشبوون.

سەبارەت بە پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی، وەزیری شارەوانی وتی،" رۆژی ٦ی ئەم مانگە دوا بڕیار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەو پرۆژەیە دەرچو، كاركردن تێیدا بەردەوام دەبێت و پێشتریش هەر بەردەوام بوە، بە نیسبەت پارەی پرۆژەكەش میكانیزمێكی بۆ دیاریكراوە".



PM:12:45:23/06/2022