پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك گوایه مۆلیده‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی خانه‌قا كه گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی شاری هه‌ولێره لێی داگیركراوه و مافی خاوه‌نداریه‌تی پێشێلكراوه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ده‌یڵێت، بڕو بوختانه و دوره له‌ڕاستی، ئه‌و كه‌سه كه پێشتر كارپێكه‌ری مولیده‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بووه، چه‌ندین جار به‌هۆی سه‌رپێچی و نه‌دانی كاره‌با و بڕینی كاره‌با له‌سه‌ر هاوڵاتیان و دروستكردنی گرفتی زۆر بۆیان، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه سه‌دان سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاى هەولێرەوە، لەبارەى مولیدەى گەڕەکى خانەقا
دواى ئەوەى کەسێک گوایە مولیدەکەى لە گەرەکى خانەقا، کە گەڕکێکی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێداگیرکراوە و مافى خاوەنداریەتى پێشێلکراوە، هەموو ئەوەى ئەو کەسە دەیڵێت بڕو بوختانە و دوورە لەڕاستی، ئەو کەسە کە پێشتر کارپێکەرى مولیدەى ئەو گەرەکە بووە، چەندین جار بەهۆى سەرپێچى و نەدانى کارەبا و بڕینى کارەبا لەسەر هاولاتییان و دروستکردنى گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاوڵاتیانی ئەوگەڕەکە سەدان سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە و لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر و قائیمقامیەتى ناوەند چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ کراوە و بەڵێنامەى لێوەرگیراوە کە جارێکى تر دووبارەیان نەکاتەوە، بەڵام سوودى نەبووە لەگەڵی و نەک دووبارە و بگرە چەندان بارەى کردۆتەوە و بەهیچ شێوەیەک پابەندى بڕیار و ڕێنمایەکان و دەسته‌بەرکردنى مافى هاولاتییان نەبووە، ئەوەجگە لەوەى ئەوکەسە خۆى کەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێنە، چەندین جاری دیکە لەلایەن دادگاوە بەبڕیارى دادوەر بەتۆمەتى دیکە دەستگیرکراوە، هەربۆیە لە ئێستادا مولیدەکەى گەڕەکى خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر بەڕێوە دەبرێت.
بۆیە لێرەوە بۆ ڕاى گشتى ڕایدەگەێنین، لەلاى ئێمە 400 ماڵە هەژارى گەڕەکێک لەکەسێکى سەرەڕۆ و یاساشکێن گرنگترە، کە هەمیشە مایەى سەرئێشە و نانەوەى گرفت بووە بۆ هاوڵاتیانى ئەم گەڕەکە و لیژنە و ئەنجومەنى مولیدە ئەهلیەکانى شارى هەولێر.
هه‌روه‌ها پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن و بۆ خستنه ڕووی ڕاستی ئه‌و بابه‌ته بفه‌رموون بڕۆن خه‌ڵکی ئه‌و گه‌ڕه‌که به قسه بێنن، ئینجا ڕاستیه‌کان زێتر ده‌رده‌که‌وون.
بۆیه جارێکی‌تریش ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی زه‌مینه خۆشکردن بۆ کار‌و که‌سابه‌تی کاسبکاران، به‌ڵام خه‌ڵک و هاوڵاتیان سه‌نته‌ری کاری ئێمه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان له گیرفانی چه‌ند که‌سێک گرنگتره‌و ڕۆژانه‌ش هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ک پێشلکاری مافی هاوڵاتیان بکات سزای یاسایی ده‌ده‌ین.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر