ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو تەرمی سێ كۆچبه‌ری كورد له توركیاوه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌كرێنه‌وه".
شێخ حسێن حه‌مه ساڵح نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له وڵاتی یۆنان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی شه‌ممه ٢ی تەموزی ٢٠٢٢ كاتژمێر (٤:٥) خوله‌كی سه‌ر له ئێواره ته‌رمی سێ كۆچبه‌ری كورد له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان كه دوان له‌و ته‌رمانه منداڵێكی شەش ساڵه و منداڵێكی نۆ ساڵانه".
نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له وڵاتی یۆنان باسی له‌وه‌شكردوه، دوای زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر ڕوداوی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له ٢١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ نزیك دوورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان ته‌رمی ئه‌و سێ كۆچبه‌ره كورده به چه‌ند قۆناغێكی جیا جیا له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزراونه‌ته‌وه، له ئێستاشدا سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ته‌واوكراون، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.