هاوڵاتیانی گەڕەکێکی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان سازکرد

لە گەڕەکی کانی گۆمەی شاری سلێمانی ژمارەیەك هاووڵاتی ئەو گەڕەکە، بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپیشاندانیان سازكرد و شەقامێکی سەرەکیان داخست.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ژمارەیەك هاووڵاتیانی گەڕەکی كانی گۆمە بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپیشاندانیان سازكرد و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودیان داخست.

ئەو هاووڵاتیانە وەک خۆیان باسی لێوەدەکەن ،  بەهۆكاری ئەوەی ئاوی پێویستیان بۆ دابیننەكراوە، بۆیە خۆپیشاندانیان ساز کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی هاوینکێشەی کەم ئاوی لە زۆربەی شارو گەڕەکەکانی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی تەنگەژەی كەمئاوی دەبنەوە.



PM:01:57:26/06/2022