خوێندنی باڵا لەبارەی کوژرانی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین دوو بڕیاری دەرکرد

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاش كوژرانی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دوو بڕیاری ده‌ركرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ڕێزگرتن لە گیانى پاکى هەردو مامۆستاى بە غەدر شەهیدکراو (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستا لە کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین، سەرجەم زانکۆ و دامەزرواوە زانستییەکانى سەر بە وەزارەتەکەمان ڕادەسپێرین:

١- داگرتنى ئاڵاى وەزارەتەکەمان و زانکۆکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.

٢- ڕاگرتنى سەرجەم چالاکییە زانستییەکان و مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگەکانى دەرچون لەسەرجەم زانکۆکان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.


PM:07:12:28/06/2022