لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دوو تۆمەتبار لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە یەكێكیان ٢٧٥  گرام ماددەی هۆشبەری پێبووە .

ئەمڕۆ چوار شەممە، ٢٩ی حوزەیران، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویكردەوە، لەلایەن بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە بڕی ( ۲۷٥ ) گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری حەشیش لەناو جەستەیدا شاردبووەوە.

لەڕاگەیاندراوەکردا ئەوەش هاتووە،  تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركرا كە بڕی ( ۷۳ ) دەنك حەبی هۆشبەر لەجۆری ( میتادۆن ) پێگیراوە كە هێناویەتییە هەرێمی كوردستان.

 

لەئێستاشدا، تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.



PM:01:49:29/06/2022