پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئافرەتێكی راگەیاند

پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەتۆمەتی دزیكردن، ئافرەتێكی لە بازاڕی لەنگەی نوێ دەستگیركرد.

پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە رایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێكی ئافرەتیان بەناوی (ن. ن. م) دەستگیركرد، كە لە بازاڕی (لەنگەی نوێ) مۆبایلی لە هاووڵاتیان دزیبوو.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر، چەقۆیەك و ئامێرێكی تەزووی كارەباییدا گیرا.



PM:10:42:29/06/2022