پۆلیسێک لەناو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغداد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسێک لەناو باڵیۆزخانەی یۆنان لە بەغدای پایتەختی عێراق بە فیشەک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ١ی تەموزی ٢٠٢٢ پۆلیسێكی سەر بە پاراستنی دامەزراوەكان لە رێگەی تەقەكردن لە خۆی لەناو باڵیۆزخانەی یۆنان لە ناوچەی مەنسووری بەغداد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو پۆلیسە بەهۆی قەرزاری و دۆخی داراییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٤)ە. 
  
دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکانی بەغداد گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بۆ لێکۆڵینەوە لە خۆکوشتنی ئەو پۆلیسە.


PM:01:45:01/07/2022