قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆشەممە
٢ی تەمووز، گه‌نجێك كه به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن
روی له چه‌می دوچه‌مانی سەر بە سنوریقەزای ماوەت کرد بوو لە کاتی مەلە کردندا
خنکا.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند،
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن رویان له له چه‌می
(دو چه‌مان) كردوه كه هاوسنوره له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، به‌ڵام یه‌كێك
له گه‌نجه‌كان به‌ناوی هیوا حسێن عه‌لی له‌دایكبوی ١٩٩١ له‌كاتی مه‌له‌كردن خنكاوه.
وتیشی
"له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی پاش كه‌متر له‌نیو كاتژمێر
توانراوه ده‌ربهێندرێت و له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه، پاش
ته‌واوكردنی رێكاره‌كان راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه".
ئەمەش لە کتێکدایە، ساڵانه بە هۆی بەرز
بوونەوەی پلە کانی گەرماوە له‌وه‌رزی به‌هار
و هاویندا هاوڵاتیان بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕووله‌ده‌ریاچه و ناوچه گه‌شتیاریه‌كان
ده‌كات، و بەو هۆیەشەوە بەشێک لە هاوڵاتیان بەو شێوەیە لە ئاودا دەخنکێن.
دوێنێش سێ هاوڵاتی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی
هەرێمی کوردستان بەهۆی چوونە ناو ئاو بە مە بەستی مە لە کردن گیانیان لە دەستدا.