حکومەتی هەرێم باج لەسەر چەند خۆراکێک هەڵدەگرێت

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر ماددە سەرەکیەکانی خۆراک کاریگەری ھەبووە لەسەر بازاڕ". 

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند" بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و باج و ڕسوماتی گومرگی لەسەر ژمارەیەک ماددەی خۆراکی ھەڵگیراوە بە مەبەستی ئەوەی نرخی خۆراک بەرز نەبێتەوە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی ئەو مادانەی سەرەکین بۆ ھاووڵاتیان و پێداویستی رۆژانەی خەڵکن، وەک ئارد و برنج و شەکر و چاو پاقلەمەنی و زەیت، ھەروەھا ھەڵگرتنی باج بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت، تا لایەنی کەم ئەو گرانیەی جیھانی گرتۆتەوە کاریگەری کەمتر بێت لەسەر ھەرێمی کوردستان". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

بەڕێوەبەری گشتی گومرگ دەشڵێت" بڕیارەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاریگەری ھەبووە لەسەر رەوشی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ، چونکە دیراسەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە لەدوای ئەو گرانیەی بازاڕەکانی جیھانی گرتۆتەوە و دەرکەوتووە، بازاڕی ھەرێم بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر و جیھان زۆر باشترە".

ڕوونیشیکردەوە، ئەو گرانیەی ھەیە ھۆکارەکان دەرەکین و لە سەرچاوەی بەرھەمھێنان نرخیان بەرز بۆتەوە، بەڵام حکوومەت بەو بڕیارەی توانی کاریگەری زۆری نەبێت لەسەر بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێستا لەڕووی نرخەوە ھەرێمی کوردستان باشترە لە وڵاتانی جیھان.


PM:04:33:03/07/2022