یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەریی لەسەر پرسێكی پەروەردەیی كۆبوونەوە


كۆمەڵی دادگەری كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاستی باڵا كۆبوونەوە و گۆڕینی پرۆگرامی پەروەردەی ئیسلامییان لە قۆناغەكانی خوێندن ڕەتكردەوە.  

ئەمڕۆ 3-7-2022 كۆمەڵی دادگەری كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئاستی باڵا لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی كۆبونەوە و بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، باس لە بەرنامەی گۆرینی مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەكانی خوێندن كرا و جەختیانكردەوە كە ئەم پرسە پرسێكی گشتی هەموو تاكێكی كۆمەڵگەی مسوڵمانی كوردستانە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە "بەداخەوە چەند ساڵە هەڵمەتێكی بە بەرنامە لە هەموو رویەكەوە هەیە بۆ تێكدانی رەوشتی گەنج و لاوانی كوردستان و دوورخستنەوەی ئەم كۆمەڵگایە لە رێرەوی رەسەنایەتی ئیسلامی و كوردەواری، كە ئەم میللەتەی ئێمە لە دێرزەمانەوە پابەندی ئاداب و رەوشت و نەریتی ئیسلامی و كوردەواری بوون، بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەرنامانە ئەركی هەموو مسوڵمانێكی كوردستانە و بە تەنها ئەركی حیزب و فراكسیۆنە ئیسلامییەكان نیە".  



PM:08:04:03/07/2022