وێنە.. ئەرشیف
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆكەکانی دەوڵەتی توركیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانكرد، کە زیانی زۆر بە ژینگە و كوێستانەكانی سنوورەكە كەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، درەنگانی شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سوپای تورکیا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دورهاوێژهوه (چیا سۆرک، گۆڕەسێو، گەرووی کایەڕەشک و دەرواوی خواروو)ی لە دەڤەری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەوەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ئەو ناوچانە کەوتنەوە، بەڵام زەرەر و زیانەكانی هێشتا نەزانراوە.