چه‌کدارانی داعش باش ئه‌و هێرشه 12 کاتژمێریه‌ی 2 ی ئاب کردیانه سه‌ر شارۆچکه‌ی ئامرلی له خۆرئاوای دووز خورماتوو، شه‌وی رابردوو هێرشێکی تریان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کان که خۆی ده‌دات له 200 کوژراو.
شه‌وی رابردوو 4 ی ئاب نزیک کاتژمێر 12 هێزێکی داعش بۆ جارێکی تر هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌ی ئامرلی تورکمانی شیعه‌نشین، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌و هێرشه لاله‌یه‌ن داعشه‌وه به‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدراوه که ته‌رمی کوژراوه‌کانی شه‌ڕی رۆژی 2 ی ئاب به‌رنه‌وه، شه‌ره‌که تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌رده‌وام بووه، تا ئێستا زیانه‌کانی هه‌ردوولا نه‌زانراوه.
سپی میدیای رۆژی 3 ی ئاب بڵاویکرده‌وه که داعش 2 ی ئاب هەموو هێزی خۆی بە تانک و زرێپۆش و تۆپەوە کۆکردەوەو بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی تورکمانی شیعە نشین(ئامرلی)، بەڵام زۆر بەخراپی شکا.
سپی میدیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردبوو که له‌شه‌ڕی 2 ی ئابدا ٥ تانک سووتێنراوەو ٢تریش دەستی بەسەردا گیراوە. ٣ ئۆتۆمبیلی هەمەر سوتێنراوەو دووانیش چەکدارە شیعەکان گرتوویانن.٣٥ پیکابی هێرش بەری داعش سوتێنراوە.
لەو کوژراوانە کە بەزیاتر لە ٢٠٠ چەکدار مەزندە دەکرێت زۆریان تەرمەکانیان لەبەرەکانی شەر جێماون.
هێرشی شه‌وی رابردوو 4 -5 ی ئابی چه‌کدارانی داعش بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌بووه.
ئامرلی کە دەکەوێتە رۆژئاوای دووزخورماتوەوە، دانیشتوانەکەی شیعەی تورکمانن، ئەو شارە لەدوای هێرشی موسڵەوە لەلایەن داعشەوە گەمارۆدراوە، خەڵکی شارەکەو ژمارەیەک لەپۆلسی فیدراڵی کە هاونیشتمانی ئەو شارەن لەکاتی پاشەکەشەیان لە ناوچەکانی شەڕی تکریت و کەرکوک گەڕاونەتەوە شارەکەی خۆیان و خەڵكەکەیان رێکخست و بەو شێوەیە بەرگری لەشارەکەیان دەکەن، حکومەتی عێراقیش لەرێگای فرۆکەوە رۆژانە خواردن و چەک و تەقەمەنیان بۆ فرێدەداتە خوارەوە.
ئامرلی له 10 ی حوزه‌یرانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆ دراوه، تا ئێستا چه‌ندین هێرشی کردۆ‌ته سه‌ر، به‌ڵام داعش له‌هیچیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و نه‌یتوانیه‌وه کۆنترۆڵی ناحیه‌که بکات.