بەپەلە.. خۆپیشاندانی ئێزیدیەکان رێگای هەولێرو دهۆکی داخست

‌فۆتۆ: دارا عەبدولآ
لەبەیانی ئەمرۆوە ٥ ی ئاب  ئێزیدیەکان لە قەزای شێخان دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و هاوکات لەلایەکی تریشەوە هەر لەنزیک شێخان خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی هەولێر- دهۆکیان داخست.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەدروشمی فریای ئێزیدیەکانی شەنگال بکەون خەڵکی قەزای شێخان دەستیانکردووە بە خۆپیشاندانێکی گەورە لەناو قەزاکەیان، هاوکات لەسەر رێگای سەرەکی هەوڵیر – دهۆکیش خۆپیشاندانەو ، ئێستا رێگاکە داخراوە.
پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی خۆپیشاندانەکە، بەڵام خۆپیشاندەران بەردوامن لەسەر گرتنی رێگاکە.
خۆپیشاندەران داوا لە سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم دەکەن فریای ئاوارەکانی شەنگال بکەون لە چیای شەنگال و دەڵێن" تا زەمانی فریاکەوتنیان وەرنەگرین، رێگاکە بەرنادەین".
ئاپۆڕای ئۆتۆمبیلێکی زۆریش رێگایان لێگیراوە هاتووچۆنی نێوان هەردوو شارەکە بکەن.    



AM:11:27:05/08/2014