بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی سلێمانی دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ سێشەممە عەمید عومەر نامیق وەك بەڕێوەبەری نوێی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دەستبەکار بوو. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی رەسمیدا کە لە چوارچێوەی پرۆسەی گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕێکخرا، لیوای پۆلیس (خۆشەویست جەمال ئەحمەد)، کە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بوو بەوەکالەت کۆتایی بە ماوەی ئەرکەکەی هات، وە لە جێگای عەمیدی هاتووچۆ (عومەر نامیق حەسەن) دەستبەکار بوو، وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت. 

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لیژنەیەکی کۆبوونەوە لەسەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پێشووی سلێمانی پێکهێنرا، کە لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕانە، بەڵام لەوکاتە تا ئێستا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە وەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات. 


PM:12:12:05/07/2022