پارێزگاری سلێمانی لەبارەی جەژنەوە داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات

پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند "ئامادە کاری بۆ جەژن دەکەین و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین، لە کوشتار گەکان قوربانییاکانیان ئەنجام بدەن".

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پابەندی ڕێنماییە تەندروسییەکان بن، تا جەژنێکی ئارام بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، " گەشتوگوزار لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان و کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان کاری پێویست ئەنجام دەدەن، هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەکات قوربانیەکانیان لە کوشتیارگەکان ئەنجام بدەن".

 



PM:02:49:05/07/2022