حكومەت بودجە دابین دەكات
تاڵەبانی داوای یارمەتی مادی لە نەتەوەیەكگرتوەكان دەكات

سەبارەت بەدۆخی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ھەرێم بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری دھۆک لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای دھۆک کۆبۆوە.

دوای بەشی یەکەمی کۆبونەوەکە فەرھاد ئەتروشی پارێزگاری دھۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین کە کۆبونەوەیەکی بەپەلە بکات تاوتوێی ئەو دۆخەی شنگال بکەن.

پارێزگاری دھۆک داوای کرد، حکومەتی ھەرێم بەپەلە ھاوکاری خەڵکی شنگال بکات، وتیشی، کۆبونەوەکە بەشێکی ئەنجامدراوە و بەشێکی دووەمی ماوە کە باس لە ھاوکاریەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاوارەکان دەکەین، چونکە ئەوەی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا ھاتووە دۆخێکی ئاڵۆز و ناخۆشە.

ھەر لە کۆنگرەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بەگرنگمان زانی وەک شاندی حکومەتی ھەرێم بێینە دھۆک تا لە نزیکەوە بارودۆخەکە ببین.

وتیشی، ئەو رووداوە ناخۆشخانەی لە شنگال روویداوە ئەولەویەتی سەرەکی کاری حکەومەتی ھەرێمە و ھەمو ھەوڵێَک دەدەین تا بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەین .

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم باسی لەوەشکرد، بەشی یەکەمی کۆبونەوەکە ئەنجامدراوە و بەشێکی تری ماوە کە ئێستا دەچینەوە ناو کۆبونەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک حکومەتی ھەرێم داوای ھاوکاری ماددی و رێگای ماددی و مرۆییمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە تا بە زووترین کات بە دەم خەڵکانی ئاوارەکانەوە بێت .

قوباد تاڵەبانی ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێم برێک بودجە بۆ ھاوکاری خەڵکی شنگال  لەگەڵ ھێنانی دەرمان و سەرجەم پێداویستیە سەرەکییەکان .



PM:02:40:05/08/2014