وەزیری تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات و دەڵێت" ئاژەڵ لە ماڵەکانتان سەرنەبڕن". 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ژمارەیەک رێنماییمان لەسەر جەژنی قوربان بڵاوکردووەتەوە، هەروەها بە نووسراو وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی سەربڕینی ئاژەڵ لە شوێنە نافەرمییەکان و نێو ماڵان بکەن، لەلایەن تیمەکانمانەوە چاودێری وردی دۆخەکە دەکەین". 
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای جەژنی قوربان ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون زۆر زیاد بکات، پێشبینی دەکەم لە دوای جەژن لە نێو هاووڵاتیان ئەم نەخۆشییە بڵاوببێتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان توشببن.

ده‌شڵێت" گرنگە هاووڵاتییان ئاگاداربن، جەژنی قوربان جیاواز لە جەژنەکانی دیکەیە و نەخۆشییەکی ترسناکی وەک تای خوێنبەربوون هەیە، دەبێت خۆیان بپارێزن". 


PM:09:31:07/07/2022