ئاماری هاوسەرگیری کردن لە یەک هەفتەدا ڕاگەیەندرا

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها لە هەفتەی رابردوو دا ٨٧٢ تۆماری هاوسەرگیریی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون .

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..   

ئەمڕۆ ٨ی تەمووز بەپێی ئامارەکەی کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە،  ١٠٦ تۆماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمار کراون کە ٢٧ ـیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ٥٦ ـیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ١٧ ـیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و شەشیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون

 

بەپێی هەمان ئامار، ٣٤٢ تۆماری مردن تۆمار کراون کە ١٠٥ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ١٣٩ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٨٤ ـیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ١٤ ـیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون

ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی ئاماژە بەوەش دەکات کە لەو هەفتەیەدا ١٦ هەزار و ٥٦٤ کەس کارتی نیشتمانی نوێیان دەرکردووە، کە شەش هەزار و ٦٦٦ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و پێنج هەزار و ٤٢٠ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سێ هەزار و ٧٢٨ کەسیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ٧٥٠ ـیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون. 



PM:10:26:08/07/2022