بەیانی ئەمڕۆ شەممە کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە کاتی چوونی بۆ دەوام بە روودوای ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی شاری سلێمانی لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بە داخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی ژیان ئاوایکردنی کارمەندێکی ئازیزی فڕۆکەخانەمان (کۆمیسەری شەش/ کازم محەمەد ئەمین) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە بەشی(K9) ڕادەگەیەنین".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەشی خستەڕوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی ھاتنی بۆ دەوام و بەجێھێنانی ئەرکەکەی بە ڕوودوایی ھاتووچۆ گیانی سپارد.