ڤیدیۆ هەیفا وەهبی " تیجی " بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب هەیفا وەهبی نوێترین بەرهەمی خۆی کە گۆرانییەکە بڵاوکردەوە.

هەیفا وەهبی نوێترین بەرهەمی بەناوی " تیجی " بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی نمایشکاریەوو هەیفا بە جلێکی تایبەتەوە دەردەکەوێت.

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.


PM:11:31:09/07/2022