تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە زیاتر لە دوو هەزار كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و ٣٨٣ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان لەوماوەیەدا تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٣٩٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٨٥ هەزار و ٤٧٧ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ٢٥٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣٢٣ هەزار و ٧٨٧ كەسیان چاكبوونەتەوە.