وێنە.. کارمەندێکی پۆلیس بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی حوزەیران، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند کە لەقەزای کفری کارمەندێکی پۆلیسی گەرمیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

عەلی قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی دوازدە ئێمام بەناوی(چیا عوسمان محمد ) لەدایکبووی ١٩٨١ لەکاتی پشووی فەرمیدا لەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کفری بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.

 
بەوتەی کەسوکاری
، ناوبراو لەکاتی پاککردنەوەی دەمانچەکەی فیشەکی لەدەست دەرچوە فیشەکێکی بەرکەوتوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.


هەروەها باسی ئەوەشکراوە،  لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.



PM:01:59:12/07/2022