وێنە.. کچە مۆدێلێک نزیکەی ٤٠ نەشتەر گەری ئەنجام داوە تا شێوەی لە کارداشیان بچێت

کچە نمایشکارێک لە بەرازیل زیاتر لە ٤٠ نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ روخسار و جەستەی کردووە، بۆ ئەوەی لە کیم کارداشیان بچێت.

جێنیفەر بامبلۆنای تەمەن ٢٩ ساڵ ماوەی ١٢ ساڵە نەشتەرگەریی جوانکاریی دەکات تەنیا بۆ ئەوەی لە کیم کارداشیان بچێت، بۆ ئەوەش زیاتر لە ٤٠ نەشتەرگەریی جوانکاریی کردووە بڕی زیاتر لە ٦٠٠ هەزار دۆلاری خەرج کردووە.

ئەو کچە جگە لە نەشتەرگەرییەکان فیلەر و بۆتۆکسی زۆری بۆ روخساری بەکارهێناوە، هەروەک خۆی رایگەیاندووە سەرەتا بەو کارەی دڵخۆش بووە کە لە کیم دەچێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بێزار بووە و ئەو هەستەی جارانی نەماوە، بەتایبەت دوای ئەوەی خەڵکی بە کارداشیان ناویانبردووە، وتوویەتی "نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان خۆشبەختیان بۆ نەهێناوم، هیوام دەخواست هەرگیز ئەو کارەم نەکردایە، دەمەوێت پێش تەمەنی ٣٠ ساڵی بگەڕێمەوە شێوەی جارانی خۆم".

ئەو کچە ئەگەر چی بەم دوواییانە دەستیکردووە بە گۆڕینی مۆدێلی پۆشاکەکان و رەنگی قژی، بەڵام پێی وایە هێشتا لە کیم کارداشیان دەچێت، هەر بۆیە جێنیفەر روونیکردووەتەوە نزیکەی ١١٨ هەزار دۆلاری تر خەرج دەکات بۆ ئەوەی بە نەشتەرگەریی جوانکاریی بگەڕێتەوە شێوەی جارانی خۆی.



PM:06:12:12/07/2022