تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە



سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هێشتا پەتای كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و چەند شەپۆلێكی تر پەتاكە بەڕێوەیە.   

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٢-٧-٢٠٢٢ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەپۆلە نوێیەكانی كۆرۆنا بەڵگەی ئەوەن كە هێشتا پەتاكە كۆتایی نەهاتووە، بۆیە شەپۆلی نوێی پەتاكە دەردەكەوێت و جارێكی تر فشار دەخاتەوە دروست دەكاتەوە، بۆیە پێویستە جیهان ڕووبەڕووی ببێتەوە."  

ناوبراو جەختیكردەوە كە پێویستە "لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەكانی داغڵبوون بە نەخۆشخانە، حكومەتەكان ڕێكار و ڕێنمایی نوێ بسەپێنن."  

لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە جیهان تووشبووانی كۆرۆنا روویان لە زیادبوون كردووە و لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش بەهەمانشێوە تووشبووانی كۆرۆنا لەبەرزبوونەوەن.
 



PM:07:04:12/07/2022