"بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات"

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە دەكات كە دەبنە مایەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا.


بەگوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لایەن وەزارەتی کارەباوە بڵاو کراوەتەوە تێیدا هاتووە  "ژمارەیەك پڕۆژەی نوێ كارەبا لەبواری جێبەجێكردندان كە دەتوانن ٦٧٥ مێگاوات كارەبای تر بەرهەمبهێنن".

ئاماژە بەوەشکراوە، وێستگەی بازیان بەتوانای ٥٠٠ مێگاوات ‌و وێستگەی تاسڵوجەش بە٥١ مێگاوات‌ و فراوانكردنی وێستگەكانی هەولێرو سلێمانی‌و دهۆك بە ٨٧ مێگاوات ‌و وێستگەی دێرەلوكیش بە ٣٧ مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات".

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە لەئێستادا حكومەتی هەرێم ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ٣٥٠٠ مێگاوات كارەبای هەیە و هاوڵاتیانیش پێویستیان بەدوو هێندەی ئەو بڕە كارەبایە هەیە كە بەرهەم دەهێنرێت.



PM:04:23:13/07/2022