"بەرهەمهێنانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌"

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایدەگەیەنێت" بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە". 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی کێشەیەکی تەكنیكییەوە لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەمبووەتەوە".

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی کێشەکەن و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی سێ بۆ چوار كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە. 


PM:07:15:13/07/2022