ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەو كەسەی لە چەند رۆژی رابردوودا تەقەی لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كردبوو، پێشتر شۆفێری ناوبراو بووە و لەسەر روداوەكەش تەقەكەرەكە و كەسێكی دیكەش دەستگیركراون".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ١١ی تەمووز له شاری هه‌ولێر، رووداوی ته‌قه‌كردن له ماڵی هاوڵاتی حاجی مه‌سیفی كرا و ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌ڵسان به ڵێكۆڵینه‌وه و به دواداچون بۆ ده‌ستنیشانكردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان، له ئه‌نجامدا توانرا كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر ده‌ستنیشان بكه‌ن به ناوی (س.ص.ع) كه پێشتر شۆفێری حاجی مه‌سیفی بووه تاكو ساڵی ٢٠٢١".
ئەوەشی خستەڕوو، له هه‌مانكاتدا کە کەسی تەقەکەرمان دەستگیرکرد، هه‌ڵساین به ده‌ستگیركردنی شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدرابوو به ناوی( أ. ن. ش)و دواتریش له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر هه‌ردووكیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر زیندانیکران.
راشیگەیاند" ئەم رووداوی تەقەکردنە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ساڵی ٢٠٢١ له نێوان هه‌ردوو لادا روویداوه و هیچ په‌یوه‌ندی به لایه‌نی رامیارییه‌وه نییه، ئێمه‌ش وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگا و به پێی یاسا مامەڵە له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ندا ده‌كه‌ین".