نرخی ڤیزای تورکی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كونسوڵخانەی توركیا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، ڤیزای توركیا بۆ هاووڵاتیانی عێراق هەرزان دەبێت.

كونسوڵخانەی توركیا لە بەغدا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد هەر هاووڵاتییەكی عێراقی لە دوای ١٦ی تەمموزەوە، ڤیزای توركیا وەربگرێت تەنیا بڕی ٦٠ دۆلار دەدات كە پێشتر ئەو نرخە ١٢٥ دۆلار بوو بۆ هەر نەفەرێک.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە،  ئەم دابەزاندنی نرخی ڤیزایەش لەلایەن توركیاوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاووڵاتییەكی زۆری عێراقی بۆ گەشت و بازرگانی و پزیشك سەردانی توركیا دەكەن و توركیاش لەم بارەدا رەچاوی دۆخی دارایی هاووڵاتیانی عێراق دەكات.

ئەوەش لە کاتێکدا دێت، ساڵانە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی عێراق و هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكەن بەمەبەستی بەسەر بردنی پشووە کانیان و بینینی دیمەنە جیاوازەکان.



PM:02:23:14/07/2022