ئەمشەو هەینی ١٥ی حوزەیران پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر تەرمى
پێشمەرگەیەک گەیەنراوەتە پزیشکى داد کە ئاسەوارى فیشەک بە جەستەیەوەیە".
بە گوێرەی ئەو ڕاگەیاندراوەی بڵاوکراوەتەوە
تێیداهاتووە، " لە گوندی (توەڕەشان)
سەر بەناحیەی هەڵشۆ هاوڵاتیەک بەناوی ( م. م . ر) پیشەی پێشمەرگە لە بەرگری فریاکەوتن کوژرا کە شوێنەواری
فیشەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیه.
باسی ئەوەشیکردووە، پاش ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکان گەیشتونەتە شوێنی
مەبەست، بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی کۆتایی.