کەویار هەورامی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

کچە گۆرانیبێژی دیاری ناسراوی کورد کەویار هادی ناسراو بە کەویار هەورامی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندێکی دیاری میوزیکژەن پێکهێنا. 

لەمبارەیەوە هونەرمەندی دیاری میوزیک و ژەنیاری ئامێری سەنتوور، (ڕێبین سالار) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لە زانیارییە کەسییەکان تایبەت بە بەشی (family and relationships) تاگی خانمە گۆرانیبێژی کورد کەویار هادی کردووە، بەپێی بڵاوکراوەکەی ئەو موزیسیانە بێت ئەڵقەی هاوسەرگیرییان گۆڕیوەتەوە.

كەویار هەورامی ساڵی (١٩٩٩) لە هەڵەبجە لە دایكبووە و ساڵی (٢٠١٠) بەشداری پرۆگرامێكی تایبەتی منداڵانی بەهرەمەندی كرد بە ناوی تۆ نمونەی، لەو كاتەشەوە بەهۆی دەنگە تایبەتەكەیەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات، بەستایلێکی سونەتی گۆرانی دەچڕێت و توانایەکی باشی هەیە لە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان "مەزهەری خالقی، محەمەدی ماملێ، عەدنان کەریم". 

هەروەها رێبین سالار یەکێکە لە موزیسیانە دیارەکانی کورد و ئامێری سەنتور دەژەنێت، ساڵانێکی زۆرە لە بواری گۆرانی و مۆسیقادا خزمەت بە هونەری کوردی دەکات. 


PM:12:25:16/07/2022