یەکێتی: چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ ی حوزەیران، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی دەنگ بە بەرهەم ساڵح دەدەن

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "ئێمە دەڵێین تا ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی هەموویان بڕوای تەواویان بە بەرهەم ساڵح نییە و ئەوە ڕوونە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا زۆر تێبینییان لەسەر ئەدای بەرهەم ساڵح هەبووە." 

هەرێم کەمال ئاغا لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق هەمانکاتدا ڕایگەیاندووە، "چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێست و سەنگی یەکێتیی نیشتمانی لەبەرچاوە و دەگرێت، بۆیە لە دوایین کۆبوونەوەکانی چوارچێوە ئەوە یەکلاکراوەتەوە کە ئەوان دەنگ بە بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن."  

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە  

وتیشی " لە بنەڕەتدا ئەگەر یەکێتی و پارتی نەگەنە رێککەوتن، بێگومان چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەو ئەو هاوپەیمانێتییەی خۆی دەڕوات کە لە رابردوو (یەکێتی) مافی لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە." 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێویستە سەرەتا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت وتائێستاش یەکێتی و پارتی لەسەر ئەو پۆستە ناکۆکن.

 



PM:12:48:17/07/2022