بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە پێنج کەس بوونە قوربانی

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی تەموزی ٢٠٢٢ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆردومانی سەنتەری شاری موسڵ-یان كرد، کە بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی بوونە قوربانی. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە ناوچەی دیجلە لە رۆژئاوای موسڵ بۆردوومان کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە پێنج کەس کوژران، هاوکات تا ئێستا هۆكاری بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا نەزاندراوە. 


PM:05:01:17/07/2022