لەبارەی هه‌ڵبژاردنی‌ سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سەرۆک کۆماری عێراق". 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند" تا مەسجێک لەلایەن ھێز و لایەنە سیاسیەکان بە پەرلەمان نەگات رۆژی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری ناکرێت، تا بزانین ئاراستەیان بەرەو کوێیە، تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبەر ئەوەی سەرۆکک ۆمار بە تاک لایەنە نابێت فەرز بکرێت، بەپێچەوانەوە پێویستە لەنێو لایەنە کوردییەکان دیاری بکرێت، کورد دەبێت خۆی کەسێک بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکات نەک خەڵکی تر کاندید بۆ کورد دیاری بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە ھەرچی زووە حکومەتی نوێی عێراق پێکبێت ئەوه‌ش بەرێکاری دەستوری و داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەین بگەنە رێککەوتن لەسەر پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەت، چونکە رێککەوتنی لایەنەکان دەبێتە ھۆی ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی دەرباز ببێت. 


PM:05:46:17/07/2022