دژه تیرۆری كوردستان رایدهگهیهنێت" فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج".
دژه تیرۆری كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه" ئەمڕۆ یەکشەمممە کاتژمێر (١٤:٣٠) خولەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای موسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا پێنج چەکداری پەکەکە کوژران".
بەپێی زانیارییەکانی دژهتیرۆری کوردستان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.
ڕۆژی ١٧ی مانگی رابردووش، دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری قەزای کەلار کردە ئامانج، کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.