بانكی رافیده‌ین لە عیراق رایدەگەیەنێت" بڕی (٢٥) ملیۆن دینار وەک قەرز بە خانەنشینان دەدرێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" ئەو خانەنشینانەی تەمەنیان لە (٧٣) ساڵ بەرەو خوارە و راستەوخۆ لە بانکەوە مووچە وەردەگرن ده‌توانن له پێشینه‌یه‌كی قه‌رز سوودمهندبن كه له پێنج ملیۆنه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا (٢٥) ملیۆن دینار".
ئەوەشی خستەڕوو، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ ئه‌و قه‌رزه لە بەغداد و لقەکانی بانکەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دەبێت.