"دۆخی دارایی هەرێم باشە"


سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، راپۆرتێكیان لەسەر دۆخی دارایی هەرێم كە ئێستا دۆخی دارایی هەرێم باشە ئامادەكردوەو بەمزوانە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیشە، بە میدیای فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە "لیژنەكەیان راپۆرتێكی بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی ئامادەكردوە بەتایبەت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بەبڕیار حكومەتی هەرێم وەستێنراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە كاتی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایش بۆ پەرلەمان، یەكێك لەگرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بابەتی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانە كە ماوەی شەش ساڵە بەبڕیاری حكومەت راگیراوە‌، لەكاتێكدا لەڕووی یاساییەوە فەرمانبەران مافی خۆیانە پلەكانیان بەرزبكرێتەوە، چونكە ئەو بڕیارەی دراوە بۆ راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نایاسایی بووە".

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتویەتی "ئێستا دۆخی دارایی لەهەرێم زۆر باشە، چونكە گرنگترین سەرچاوەی داهاتی هەرێم كە نەوتە لەئێستادا نرخەكەی بەرزەو هەرێم داهاتێكی باشی دەستكەوێت‌، بۆیە پێویستە بەزووی دەست بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بكرێت".



PM:10:43:17/07/2022