ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەنوس ئەیوب عەلی وەرتی، پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان، لە شاری هەولێر دەستگیرکرا.
به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌رى کەیسەکە کەمێک پێش ئێستا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" به‌پێى یاساى سزادانى عێراقى ژماره مادده (٤٣٤) ڕاگیراوه له‌سه‌ر ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانى و پێویستبوو به‌پێى ماده‌ى نۆ بڕگه‌ى پێنج له یاساى ژماره (٣٥)ى ڕۆژنامه‌گه‌رى مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵدا بكرێت".
وتیشى" ئه‌وه‌ى كراوه سه‌رپێچى یاساییه و ڕۆژنامه‌نوس ده‌بێت به‌پێى یاساى كارى ڕۆژنامه‌گه‌رى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك یاساى سزادانى عێراقى".
دوێنێش ئەیوب عەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردبوو" ماوەیەکە سکاڵایەکمان لەسەر تۆمار کراوە، لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، کە ماوەیەک پێش ئێستا کردوومە، ئەگەرچی ئێمە سەرنجمان لەسەر تۆمەتەکە و شێوازی سکاڵایەکەش هەیە، وەک چەند هەفتەیەکیش پیش ئێستا ئاماژەم پێدا سکاڵاکەرەکە ناناسم، وە بۆشم گرنگ نییە کێیە، چونکە من هەرگیز پێشلێکارییەک بەرامبەر کەس ئەنجام نادەم، هەربۆیەش لە خۆم و کارەکانم دڵنیام، کە ناهەقیم بەرامبەر کەس نەکردووە و ناشیکەم".
ئەیوب عەلی قادر، ناسراو بە ئەیوب وەرتی، لە شاری هەولێر دەژی و خێزاندارە، خاوەنی کچێک و کوڕێکە بە ناوی (نزا و نزار)، ناوبراو پەیامنێری تەلەفزیۆنی کەی ئێن ئێنی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕانە.