دەستبەسەر 510 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا



ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر دەستیگرت بەسەر 510 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا، كە لە ناو ئامێری درووستكردنی شەربەتدا شاردرابوویەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە "ئەو ماددە هۆشبەرە، یەكێكە لە ماددە كاریگەرەكانی هۆشبەر و لە شێوەی دەنكە حەپدایە و لە لەیلانەوە رەوانەی هەولێر كرابوو، بۆ ئەوەی لە رێگەی ترانزێتەوە رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت".

هەروها ئاشكرایكردووە، كە شوفێری بارهەڵگرەكان و خاوەنی ئەو كۆگایەی ئامێرەكانی تێدا دانراوە، دەستگیركراون.



PM:07:57:18/07/2022