نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی تەموزی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٥٢٥ دینارە.

 - نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٣٠ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٠ هەزار دینارە.


AM:10:09:19/07/2022