وەزیری کارەبا چەند بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆسێشەممە، بە ەزارەتی کارەبا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکرا، لەوانەش، نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گەڕانەوەی داهاتی وەزارەتی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد " ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کارەبا یان تاوتوێکرد".


ئەو وەزیرە لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاتوێکردنی دۆخی کارەبا چەند بڕیارێکیشی دەرکرد:


١-نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا، هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکان بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەست پێ دەکات.

سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و شاڕۆچکەکان لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون و هەفتانە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.


٢-گەڕانەوەی داهات، زۆربەی پڕۆژە و تێچوونی سیانەكان و کاروباری وەزارەت لەسەر پشکی لە (8٪)ی داهاتی کارەبا جێبەجێ دەکرێن.


٣-وەزارەتی کارەبا لە رووی یاسایی و کردەییەوە کار بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی دەکات".

 



PM:07:03:19/07/2022