لە مەیدانی دارفرۆشانی
سلێمانی ئاگرکەوتەوە و دوو کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە
دۆخی تەندروستییان تێكچووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تەمووز، پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "ئاگر لە مەیدانی دارفرۆشانی سلێمانی کەوتەوە و ئاگرەکە
لە کۆگایەکدا کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە
و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە".
مەیدان یان بازاڕی
دارفرۆشانی سلێمانی، دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی سلێمانی – عەربەت، کە تایبەتە بە
ساغکردنەوەی دار و تەختە و ئەو کەلوپەلانەی لە دروستکردنی بیناسازیدا
بەکاردەهێندرێن.
تا ئێستا هۆکاری
ئاگرکەوتنەوەکە و قەبارەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە بە فەرمی لەلایەن تیمەکانی
بەرگری شارستانییەوە رانەگەیەندراوە.